ڕۆژی پێنج شه‌ممه 26ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “باب ڕه‌ی” نوێنه‌ری وڵاتی كانادا ڕایگه‌یاند: “قه‌تعنامه‌ی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كه پێشتر له كۆمیته‌ی سێهه‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژێر پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه بوو، به ٧٩ ده‌نگی ئه‌رێنی، ٣١ ده‌نگی نه‌رێنی و ٧١ ده‌نگی بێلایه‌ن په‌سه‌ند كرا.
ئه‌و قهتعنانهمهیه كه له لایه‌ن وڵاتی كاناداوه پێشنیار كرابوو ئاماژه‌ی به “ڕێژه‌ی زۆری قۆربانیانی له‌سێداره‌دان و ئێعدامی به كۆمه‌ڵی به‌ندكراوانی دههی ٦٠”، “كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و سیستماتیك له شێوه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خۆسه‌رانه”، “بێبه‌ش كردنی زیندانیان له مافی مه‌ره‌خسی، ئیمكاناتی ده‌رمانی و بێهداشتی”، “ئازار وئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان”، “ڕفاندن و تیرۆری سازماندراوی نه‌یارانی ڕژیم” و “كوشتنی زیندانیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر به‌ندكراوان ” ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دادگای محاكمه‌ی تاوانبارانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی مرۆڤ له نامه‌یه‌كدا بۆ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خوازیاری په‌سه‌ند كردنی ئه‌و قه‌تعنامه‌یه بۆ مه‌حكووم كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.