بە مهبهستی جێبەجێ نەکردنى داواکارییەکانیانی كاسب كارانی سنورى ناوچهی بازیان رێگاى سەرەکى کەرکوک ـــ سلێمانییان داخست.
كاسبكارێك ڕاگەیاند، کە چەندین ساڵە ناوچەیەکی پیشەسازییان بۆ دیاریکراوە و زەوییان پێدراوە، بەڵام هیچ خزمەتگوزارییەکى بۆ نەکراوە. هاوکات بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان ڕاگەیاند، جێبەجێکردنی داواکاری كاسبكاران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە وبۆیە ناتوانن هیچییان بۆ بکەن. جێگهی ئاماژهیه، كاسبكارهكان به نیشانهی دهربڕینی ناڕهزایهتی زیاتر لە کاتژمێرێک ڕێگای سلێمانی ـــ كهركوك یان داخست.