به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تا ئێستا چه‌ندین په‌ناخواز له سنووره‌كانی نێوان “بیلاڕووس” و “له‌هستان” گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌وڵه‌تانی ئه‌و دوووڵاته به ڕه‌وانه‌كردنی هێزێكی زۆرتر بۆ سه‌ر سنوور و نواندنی هه‌ڵسووكه‌وتێكی نامرۆڤانه، ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، لانیكه‌م ١٥٠٠ په‌ناخواز كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی كوردستانی عێراق، ئه‌فغانستان، ئێران و سووریا‌ن له نێوان دوو دیواری سیمی خاڵدار و دوو هێزی سه‌ركوتگه‌ردا گیریان خواردووه و له كه‌مترین ئیمكاناتی گه‌رمایی و بێهداشتی بێبه‌شن. به وته‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوویان له‌گه‌ڵدایه و باروودۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره و ئه‌گه‌ری قه‌ومانی قه‌یرانێكی مرۆڤی له‌ئارادایه. به وته‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه هیچ وڵاتێكی ئۆرووپی و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌چوون به هانایانه‌وه و خوازیاری یارمه‌تی خه‌ڵكین كه جیاواز له حكوومه‌ته‌كانیان بچن به هانایانه‌وه و له‌و دۆخه ناله‌باره ڕزگاریان كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته ته‌نیا یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ن و یه‌كیه‌تی ئۆڕۆپا و ئامریكاش به جێگه‌ی یارمه‌تی په‌نابه‌ران، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی گه‌ماڕۆ به‌سه‌ر وڵاتی بیلاڕووس ده‌كه‌ن.