بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی دەفتەری لێکۆڵینەوە و پەروەردەی ستادی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ماددەی هۆشبەر: “هەموو ساڵێ ٥ لەسەد بە ژمارەی گیرۆدەبووانی دایمی ماددەی هۆشبەر زیاد دەبێت و هەموو ساڵێ ٥ هەزار کەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەست دەدەن”. بە وتەی ئەم بەرپرسە “ئێعتیاد لەناو ژناندا دوو بەرابەر بووە”. ئەگەرچی دەشڵێ کە ئاماری موعتادانی ئێران چوار ملیۆن و چوارسەد هەزار کەسە، بەڵام سەرچاوە سەربەخۆکان باس لە ڕەقەمێکی نزیک بە ٨ ملیۆن کەس دەکەن. یەکێک لە مەسەلە هۆشداردەرەکانی ئێران هاتنە خوارەوەی تەمەنی ئێعتیادە. ئەم بەرپرسەی ڕژیم سەبارەت بە تەمەنی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ئێران دەڵێ: “تەمەنی دەستپێکردن بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ئێران ١٥ ساڵە و مامناوەندی تەمەنی بەکارهێنەران ٢٢ ساڵ و سێ مانگە.” بەڵام سەرچاوە سەربەخۆکان ڕایانگەیاندووە کە تەمەنی ئێعتیاد لە ئێران بۆ ١٣ ساڵ هاتووەتە خوارێ و نزیک بە یەک ملیۆن کەس لە گیرۆدەبووانی ماددەی هۆشبەر ژێر تەمەنی ١٩ ساڵن.
ئێعتیاد لە ئێران بەجۆرێک پەرەی سەندووە کە ئیتر کەمتر بنەماڵەیەک هەن کە کەسێکیان لەگەڵ کێشەی ئێعتیاد بەرەوڕوو نەبووبێتەوە و یان نیگەرانی کەوتنە داوی ئێعتیادی ئازیزانیان نەبن. ئەگەر مامناوەندی ئەندامی بنەماڵەیەکی ئێرانی ٤ کەس لە نەزەر بگرێن ئەوکات پتر لە ٣٠ ملیۆن کەس لە جەمعییەتی ئێران لەگەڵ کێشە و گرفتی ئێعتیاد و دواهاتەکانی دەرگیرن.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و دەزگای نیزامی و ئەمنییەکەی کە خۆیان لە تەجارەتی ماددەی هۆشبەر دان، ئاماری ناکامڵ و پڕ لە درۆ سەبارەت بە موعتادانی ئێران بڵاودەکەنەوە. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانەش دان بەوە دادەنێن کە پێنج لەسەد لە جەمعییەتی ئێران، واتە نزیکە بە پێنج ملیۆن کەس گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن.
کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چوار دەیە دەسەڵاتیدا ژمارەی موعتادانی بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر بردە سەرێ. لە شارە چکۆلەکان کە ژمارەی موعتادان کەمتر لە ئەنگوستەکانی دەست بوون، ئێستا بوونەتە چەند هەزار ژن و پیاو و منداڵ و لاو. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ماددەی هۆشبەر لە زۆرێک لە پێداویستییەکانی خەڵک ئاسانتر وەگیر دەکەوێت.
خه‌ڵك باش ده‌زانن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی زیادبوونی مه‌وادی موخه‌دێر چ كه‌سانێكن و بازرگانانی مه‌رگ كێن. هه‌مووان ده‌زانن كه سه‌ری ئه‌م سه‌نعه‌ت و بازرگانییه دژه‌مرۆییه به‌كوێوه گرێ دراوه و چلۆن فه‌رمانده باڵاكانی كۆماری ئیسلامی و سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار و ملهۆر و چه‌قۆكێشانی لیباس شهخشسیی سه‌ربه ڕژیم، شه‌به‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مافیای به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه و فرۆشی مه‌وادی موخهدێریان پێكهێناوه و هه‌ر ئه‌م جهنایهتكارانهش بوونه‌ته فه‌رمانده‌ی ڕێگری له قاچاخچیانێك كه له خۆیان نین و هه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ن به‌رێوبه‌رانی “ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مۆنكهر” و هه‌موویان سه‌ردارانی به ناو سازه‌نده‌گی و به‌ڕێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی دیكه‌ی ڕژیمن. هه‌موو ئه‌م جه‌نایه‌تكارانه، پێكهێنه‌ری ئه‌و شه‌به‌كه به‌رین و زه‌به‌لاحه‌ن كه تێیدا بازرگانی به كاڵای مه‌رگ ده‌كرێت و به نیازن ئیراده و شعووری لاوانی ئێرانی پێ بسووتێنن.
كۆماری ئیسلامی گیرۆده‌بووان به‌م مادده‌یه نه‌ك وه‌ك قوربانیانی باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، به‌ڵكوو وه‌ك تاوانبار له قه‌ڵه‌میان ده‌دات. ڕژیم ته‌نانه‌ت له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه به ناچار بۆ ده‌رمانی گیرۆده‌بووان درووستی كردووه، هاوشێوه‌ی زیندان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و كه‌سانێك كه بۆ ده‌رمانی ئێعتیاد ده‌چنه ئه‌م ناوه‌ندانه، زۆر زوو ئه‌م شوێنانه به‌جێی دێڵن و ئه‌و كه‌سانه‌ی وا كه‌ش و هه‌وای پۆلیسی ناوه‌نده‌كانی ته‌ركی ئێعتیادیش ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان دوای نزیك به سێ مانگ ڕوو ده‌كه‌نه‌وه مه‌وادی مۆخه‌دێر. ئاشكرایه كه ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی هه‌ژاری، بێكاری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، گیرۆده‌ی مه‌وادی موخه‌دێر بوون و دوای ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی دووباره‌یه‌یان له‌گه‌ڵ باروودۆخی ناله‌باری ناوه‌نده تهركهكانی ڕژیم، دووباره په‌نا ده‌به‌نه‌وه بۆ ئێعتیاد.
خەبات دژبە ئێعتیاد وەک تەجارەتێکی پڕ سوود بۆ قاچاخچیانی گەورە و هەروەها وەک ئامرازێکی سەرکوتی لەناو دەستی ڕژیمدا، لە گرەوی خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامییە. بەشداری کردن لەم خەباتە دەتوانێ هێوا بە گۆڕینی باروودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی بخوڵقێنێت و ئاسۆیەکی ڕوون بەرەوڕووی خەڵک و بەتایبەت لاوان بکاتەوە. ئەوان لەسەر بەستێنی ئەم ئاسۆ هیوابەخشە، ئەم بەستێنەیان بۆ دابین دەبێت کە لەجیات خۆبەدەستەوەدان بە نەهامەتییەکان، ڕێگای خەبات و لەناوبردنی هۆکارەکانی ئێعتیاد، نەک پەنابردن بۆ ئێعتیاد و لەناوبردنی خۆیان، هەڵبژێرن.