“سدیقه ئه‌قده‌سی”، “عالییه فرووته‌ن”، “سیامه‌ك هۆنه‌روه‌ر”، “قاسم مه‌عسوومی”، “سه‌عید ئیتحاد” و “بێهرووز فه‌رزه‌ندی” شه‌شه هاوڵاتیی به‌هایی دانیشتووی شیراز، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ڕژیم سه‌رجه‌م به ١٩ ساڵ و شه‌ش مانگ به‌ندكران سزا دران.
به‌پێی ئه‌و حوكمه‌ی كه له ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر درچووه، ئه‌و هاوڵاتیانه هه‌ریه‌كه به‌تۆمه‌تی چالاكی ته‌بلیغی له دژی نیزام به 7 مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی بوون و به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له گروپه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم به ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ به‌ندكران سزا دراون. شایانی باسه ئه‌و هاوڵاتییانه له ڕێكه‌وتنی ١٧ مانگی خاكه‌لێوه له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.