کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی به‌ندكراوێكی سیاسی به‌دوای پتر له‌ ٢٠ ساڵ زیندان

آزادی زندانی سیاسی سعید سنگر 4

ڕۆژی شەممە ٨ی مانگی خەزەڵوەر، “سەعید سەنگەر” بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای ٢١ ساڵ بەندکران بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

“سەعید سەنگەر”، لە رێکەوتی ١٠ی خاکەلیوەی ١٣٧٩ی هەتاوی، لە شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شار سنە و پاشان بۆ تاران ڕاگوێزرابوو. ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕیکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٧٩ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سنە بە تۆمەتی “موحاربە و ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ جیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و دواتر ئه‌و حۆكمه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی و پاشان بۆ ١٨ ساڵ كه‌م كرابوو بەڵام، لەوکاتەوە هەر لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لەمافی مرەخەسی بێبەش بووە.