كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری ئێران له درێژه‌ی داخاوازیه‌كانیاندا، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر چوونه‌ته تاران و له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیس كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ بوونی داخوازیه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شێك له مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی خووزستان، ئیسفه‌هان، تاران، فارس، قۆم، كرمان و سیستان و به‌لووچستان به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و له‌م باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه به بۆنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی مه‌جلیس و هه‌ڵویست وه‌رگرتنی ئه‌م دواییه‌ی مه‌جلیس له دژی به‌رژه‌وه‌ندی مۆعه‌لیمانی وڵات، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.