به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، كارمه‌ندانی شێركه‌تی ڕێگا و گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی كوردستان كه له ڕۆژی ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مانیانگرت له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له دوای جێبه‌جێ بوونی چه‌ند داواكاریه‌كیان كۆتاییان به مانگرتنه‌كه هێنا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه له دوای پێداگری شۆفێرانی ناڕازی به درێژه‌پێدانی مانگرتنه‌كه‌یان، به‌رپرسان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێگه‌وبان و گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی سه‌ردانی شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنه‌كه‌ی كرد و به‌ڵێنی پێیان دابوو كه خواسته‌كانیان له‌م مانگه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی شۆفێرانی مانگرتوو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوو. شایانی باسه به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێگه‌وبان و گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی به‌ڵێنی پێدانی حه‌قی بیمه‌كان و حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كان و ئیزافه‌كاریه‌كانی به شۆفێران داوه و هه‌ر بۆیه ناڕازیان كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێناوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.