له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێك له سنووری پیرانشار به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوو.
ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی ” محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و به سه‌ختی برینداربوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له‌ئاست ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا، ساڵانه به سه‌دان كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێنه ئامانج و گیانیان له‌ده‌ست ده‌دن یاخود بریندار ده‌بن.