ڕۆژی چوارشیه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی حه‌جمی پترۆشیمی گه‌چساران، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسه‌نگ كردنی حه‌قده‌سته‌كان و گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش به‌رده‌وام له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.