به دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ڵێنه‌كانیان بۆ په‌رداختی داواكارییه‌كانی كرێكارانی شاهداری كووت عه‌بدۆڵڵا جێبه‌جێ نه‌كرد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
لانیكه‌م ٤٠٠ كرێكاری ئه‌و شاره‌داریه ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له داواكارییه‌كانیان وه‌دینه‌هاتووه. به وته‌ی كرێكاران، دوایین حهقدهستێكه وه‌ریان گرتووه، حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردان بووه. شایانی باسه كه مانگی ڕابردوو نوێنه‌رانی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان سه‌ردانی تارانیان كردبوو و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا، به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنیان دابوو داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌ییان هه‌ڵنه‌گرتووه.