کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی نیزامی له‌ لایه‌ن توركیه‌وه‌ بۆ “ئیدلب”ی سووریه‌

گواستنه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی نیزامی له‌ لایه‌ن توركیه‌وه‌ بۆ ئیدلبی

سوپای تورکیه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزێکی گەورەی سەربازی، كە پێکهاتووه‌ لە ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی بە کەرەستە و چەکی قورسەوە گواستەوە بۆ ئیدلبی سووریه‌.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، سوپای تورک ئه‌و هێزانه‌ی لە چیای “زاویە” و غه‌ربی ئیدلب جێگیر كردووه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ بۆردوومانه‌كانی ڕووسیه‌ و پێشڕه‌وییه‌كانیان ڕژیمی سووریه‌ له‌ ئۆستانی “ئیدلب” ده‌وڵه‌تی توركیای نیگه‌ران كردووه‌ و هه‌ر دوێنێ له‌ پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ گه‌ڵاڵه‌ی درێژه‌ دان به‌ عه‌مه‌لیاته‌ نیزامیه‌كانی توركیه له‌ نێو خاكی عێراق و سووریه تا ساڵی ٢٠٢٣ په‌سه‌ند كرا.