سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌واڵی كووده‌تایه‌كی نوێی نیزامی له سوودان، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی تووشی شۆك كرد.
هێزه نیزامییه‌كانی سه‌ر به كوودهتاگهران له چه‌ندین ناوچه‌ی “خارتووم”ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته جێگیر كراون. پێنج وه‌زیری كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌وانه وه‌زیری سهنایهع و هه‌روه‌ها وه‌زیری ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ماڵی “عه‌بدووڵڵا حهمدووك” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته گه‌مارۆ دراوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به وته‌ی به‌شێك له میدیاكان، كه‌س ئاگای له شوێنی مانه‌وه‌ی “حهمدووك” نییه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سوودان، هێڵی ته‌له‌فوون و ئینترنت پچڕاوه و فڕۆكه‌خانه‌ی خارتوومیش داخراوه.