به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “مۆختار پیری” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌زگه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “مه‌رگه‌وه‌ر”ی ورمێ به ناوی مه‌حموود سه‌لیمی” به هۆی ڕووخانی دیوار گیانی له ده‌ست دا.
به پێی زانیارییه‌كان، “مۆختار پیری” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له نهۆمی سێهه‌می بینایه‌كی نێوه‌كاره له شاره‌كی “ئێرشاد”ی سنه به‌ربووه‌ته خواره‌وه و به سه‌ختی بریندار بووه، ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه بكرێت گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها “مه‌حموود سه‌لیمی” له گوندی “ما‌وانا”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “مه‌رگه‌وه‌ر”ی ورمێ له نێو چاڵێكدا كاری ده‌كرد كه به هۆی ڕووخانی دیوار گیانی له ده‌ست داوه و خه‌ڵكی ئاوایی ته‌رمه‌كه‌یان هێناوه‌ته ده‌ره‌وه.