بەندکراوانی سیاسی ژنان و پیاوانی شەریف و ئازادەن کە لە مافی سەرەتایی ئینسانەکان، لە ئازادیی ڕادەربڕین و چاپەمەنی، لە مافی بەرابەریی ژن و پیاو، لە هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردن دژبە کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان، لە دیفاع لە ژینگە، لە مافی پێکهێنانی ڕێکخراو و حیزب، لە مافی کرێکاران و زەحمەتکێشان، لە ڕاگرتنی جەنایاتی حکوومەتی ئیسلامی لە کوردستان دیفاع دەکەن.
ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی لە ئاستی جهانیدا لە ڕێزی یەکەمی ئەشکەنجە و ئێعدام، پێشێلکاری مافی مرۆڤ، تیرۆر و سەرکوت دایە. دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ مانەوی نیزامێک کە خومەینی پێی “ئەوجەب ئەلواجات” بوو، لە ئەنجامدانی هیچ جەناتێک دەست ناپارێزن.
ئەم ڕژیمە لە ماوەی پتر لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتیدا، بەهەزاران بەندکراوی سیاسیی ئێعدام کردووە و سەدان هەزار کەسی دەستبەسەر، ئەشکەنجە و زیندانی کردووە. کام بنەماڵە، گەڕەک، کارخانە، ئیدارە و تەنانەت ئاوایی لە ئێران‌دا بوونی هەیە کە تێیدا کەس یان کەسانێک لە بنەماڵە، هاوگەڕەکی و هاوکارانیان بۆ ماوەیەک زیندانیی سیاسی نەبووبن و یان ناچار بە دوور خرانەوە نەکرابن؟
جۆراوجۆربوونی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران خۆی نیشانەی جۆراوجۆر بوون و فرەچەشنیی دژایەتی و نەفرەتی توێژ و چینە نەیارەکانی خەڵکە بە بیروباوەڕی سیاسی جیاوازەوە دژبەم ڕژیمە. کۆمۆنیستەکان، هەڵسووڕاوانی کرێکاری، ڕۆژنامەوانان و نووسەران، کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان، چالاکانی کۆمەڵایەتی و کلتووری، پارێزەران و زانایان، فێمێنیستەکان و چالاکانی مافی ژن، مووزیسیەن و هونەرمەندان، فیلمسازان و هیتر، خۆی دەرخەری ئەوەیە کە بەشێکی بەرین لە خەڵکی ئێران لە هەر توێژ و بە هەر بیروباوەڕێکەوە، دژبە ڕژیمی کۆماری ئیسلامین.
پەرەسەندنی دژایەتی و خەبات بەرامبەربە حکوومەتی ئیسلامی، ڕژیمی بەرەو دەست بردن بۆ شێوازی نوێ و یەکجار مەترسیدار دژبە بەندکراوانی سیاسیی بردووە. بۆ نموونە ڕژیم هەوڵ دەدات بەندکراوانی سیاسی تووشی نەخۆشیی دەروونی بکات و پاشان بیاننێرێتە ئەو زیندانانەی کە ئەگەر نەخۆشیش نەبن، ژمارەیەکی زۆریان تووشی کێشەی دەروونیی جیددی دەکات.
ڕاپۆرتەکانی زیندان و وتەی بەندکراوانی سیاسیی پێشوو پەردەی لەسەر ئەم پیلانگێڕیە ڕەزیلانەیەی کۆماری ئیسلامی لاداوە. نەرگس محەممەدی بەندکراوی سیاسی لەمبارەوە دەڵێ: “کاربەدەستان و پاسەوانانی زیندان، ئاگاهانە و بە بەرنامە، دەیان جۆر قورسی ڕەوانگەردان دەخەنە ئیختیار بەندکراوانی ئەشکەنجەکراو و یان لە ژوورە تاکەکەسیەکانیەکاندا دایدەنێن. ئەم بەندکراوانە پێشتر هیچ جۆرە قورس و دەرمانێکیان بەکارنەهێناوە و هیچ کێشەیەکی دەروونییان نەبووە”.
کۆماری ئیسلامی لە ڕەزالەت و جەنایەتدا وەپێش ڕژیمە دیکتاتۆرەکانیتر کەوتووە. هەوڵ بۆ نەخۆش خستنی بەندکراوان لەژێر ئەشکەنجە و گوشار و پێدانی قورسی ڕەوانگەردان پێیان کە مەعلووم نییە چ ماددەیەکی ژهراوی و یان هۆشبەری تێدایە، ڕەها کردنی بەندکراوانی سیاسی لەناو تاوانباران و موعتادان و هاندانی لات و چەقۆکێشەکان بەرەو توندوتیژی دژبە بەندکراوانی سیاسی، لە شێوازە دژە ئینسانییەکانی ئەشکەن کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا باوە.
ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له زومره‌ی ئه‌و ده‌گمه‌ن وڵاتانه‌ی جیهانه كه هێستاش چالاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێیدا زیندانی، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام ده‌كرێن. ئامارێكی ورد له ژماره‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران بوونی نییه. حكوومه‌تی ئیسلامی ئه‌ساسه‌ن حاشا له بوونی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران ده‌كات و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی سیاسی به زیندانییانی ئه‌منییه‌تی ناو لێده‌بات. كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنییه‌وه هه‌موو زیندانه‌كانی ڕژیمی پاشایه‌تیی ته‌حویل وه‌رگرت و له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌دا به سه‌دان زیندانی نهێنی و بێ ناو و نیشانی به‌م زیندانانه زیاد كرد. ڕژیمی ئیسلامی نه‌ته‌نیا ژماره‌ی به‌ندكراوانی یه‌كجار برده سه‌رێ به‌ڵكوو تۆمه‌تی به‌ندكراوانیشی به بیانووی ئه‌منییه‌تی و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌منیه‌تی نیزام یه‌كجار په‌ره‌پێدا. ڕژیم هیچ جۆره جیابیری و دژایه‌تییه‌ك له هیچ بوارێكی ژیانی سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌دا به ڕه‌سمییه‌ت ناناسێت و ئه‌م ئاراستانه به مه‌ترسییه‌كی جیددی بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێناسه ده‌كات.
به‌ندكراوانی سیاسی له زومره‌ی باشترین و شه‌ریفترین به‌شی كۆمه‌ڵی ئێرانن. ئه‌وان بۆ ئازادی، یه‌كسانی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن، نه‌مانی یه‌كجاریی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام، مافی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تكێشان، عه‌داڵه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مووجۆره هه‌ڵاواردنێكی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و جنسییه‌تی خه‌بات ده‌كه‌ن و له‌پێناو وه‌دی هێنانی ئارمانه ئینسانییهكانیان به‌هایه‌كی قورس ده‌ده‌ن.
زیندان جێگای هیچ ئینسانێکی شەریف و ئازادیخواز کە بۆ دیفاع لە ئازادی و کەرامەتی ئینسانی، بۆ بەرابەری و هەڵوەشاندنەوەی ستەم و هەڵاواردن، بۆ مافی ئینسان و ژیانێکی باشتر بۆ ئینسانەکان خەبات دەکات، نییە. زیندان جێگایەکی یەکجار گونجاوە بۆ دەسەڵاتدارانی جەنایەتکاری ئیسلامی، بۆ ئەشکەنجەدەران و ئاخوندە قیزەون و فریوکارەکان کە کارەسات و نەهامەتییان بەسەر ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئێران‌دا سەپاندووە.
دیفاع لە بەندکراوانی سیاسی و خەبات بۆ ئازادیی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجیان، دیفاع لە بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی، خەبات دژبە ئەشکەنجە و ئێعدام، خواستی ڕاگرتنی دەستبەجێی پیلانگێڕییەکانی حکوومەت دژبە بەندکراوانی سیاسی بەئامانجی ڕەوانی کردنیان و یان ناردنیان بۆ زیندانی ئاسایی و ڕاگرتنیان لەناو تاوانباران و موعتادان، ئەرکی خێرا و ئینسانیی هەموومانە.
هیچ كه‌س نابێ به تاوانی خه‌بات بۆ مافی خۆی، به تاوانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبه فه‌لاكه‌ت و سته‌م، به تاوانی هه‌بوونی بیروباوه‌ڕی جیاواز و ئه‌نجامدانی چالاكیی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی بكرێت. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت كه‌سێك بخرێته گۆشه‌ی زیندانه‌وه، ئه‌وه هۆكار و خوڵقێنه‌رانی ئه‌م باروودۆخه‌ن كه ده‌بێ بڕۆنه زیندان. واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆڵه‌كانی خه‌ڵك زیندانی و ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی وا جگه‌رگۆشه‌كانی خه‌ڵك ده‌كوژن و له گۆڕه بێ ناو و نیشانه‌كانی ده‌هاوێن، ئه‌وانه‌ی وا سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌تاڵان ده‌به‌ن و ڕه‌نج و بێبه‌شی و بێمافیی به‌رین به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنن.
بارگه و بنه‌ی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی كۆماری ئیسلامی، واته ده‌سه‌ڵاتی تیرۆر و زیندان و ئه‌شكه‌نجه پێویسته به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌ش و سته‌ملێكراوی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبگیرێت و له دواڕۆژی سه‌ركه‌وتندا، ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی وه‌ك به‌شێك له جاڕنامه‌ی شۆڕش، به هێزی ڕاپه‌ڕیو له سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یه‌ندرێت و به‌ڕێوه‌بچێت.