ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ته‌قینه‌وه‌ی گاز له بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی له شاری “شنیانگ” هه‌ڵكه‌وتوو له شۆمالی شه‌رقی چین، بووه هۆی گیان له ده‌ست دانی سێ كه‌س و برینداربوونی ٣٠ كه‌سی دیكه.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ ڕۆیداوه و خه‌ساره‌تێكی گه‌وره به بیناكانی ده‌ورووبه‌ری گه‌یاندووه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چین ئه‌و ته‌قینه‌وه له ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز ڕوویداوه و دۆخی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگیره.