به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هیزەکانی گاردی تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ هێرشیان کردووه‌ته سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی ئەم زیندانه و وێڕای لێدان و ئه‌زیت و ئازاری بەندکراوان دەستیان بەسەر کەرەستە شه‌خسییه‌کانیاندا گرتووه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، کاتژمێر ٧ و ٢٠ ده‌قیقه‌ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان زیاتر لە ٢٠ کەس لە ھێزەكانی گاردی تایبەتی زیندانی ورمێ لە ژێر چاوەدێریی بەرپرسانی بەندیخانە و سەرۆکی گشتیی پاراستنی زیندانه‌کانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هەڵیان کوتاوەتە سەر بەندی بەندکراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و بە باتۆم بەندکراوانیان داوەتە بەر لێدان و ئه‌زیه‌ت كردن. شایانی باسه، هێزەکانی گاردی تایبەت، زیندانه‌کانیان بردووەتە دەرەوەی بەندەکانیان و دەستیان کردووە بە پشکنینی شوێنی مانەوەیان و دەستیان بەسەر کەرەستە شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووە. بەندکراوانی ئەو دووبەندە دوای گەڕانەوە بۆ ناو بەندەکانی خۆیان بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕێن بەو هەڵسووکەوتەی بەرپرسانی زیندان، دەستیان داوەتە مانگرتن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئه‌م زیندانه، ئاو، به‌رق و تەلەفوونی زیندان دابخەن.