به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، له شاری سه‌قز به هه‌ڵكردنی ئاگرێكی گه‌وره به پێشوازی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه چوون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سه‌قز باس له‌وه ده‌كات كه كه دۆستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه له دوو گرووهی جیاجیا و به شێوه‌ی هاوكات به هه‌ڵكردنی ئاگر له به‌رزاییه‌كانی ئاوایی “كانی نیاز، جاده‌ی ساڵحئاوا و كهلامهشرف” ڕێزیان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرت. هه‌روه‌ها شه‌وی دۆشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێكی دیكه له دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له گه‌ڕه‌كه‌كانی “٢٢ی به‌هه‌مه‌ن، خیابانی مۆعه‌لیم، چوارڕێیانی ئازادی، خیابانی سه‌عدی، مه‌یدانی جامی، خیابانی فه‌خری ڕازی، خیابانی حافز، خیابانی ڕوودهكی، كۆڵانه‌كانی خیابانی شوهه‌دا و ته‌په‌ی ماڵان” ڕێزیان له ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرت.