حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ڕژیم، شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خه‌رمانان، قۆناغی سێهه‌م له پڕۆسه‌ی كهمكردنهویه پابه‌ندییه‌كانی ئێران به به‌رجام ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه چه‌ند كاتژمێر پاش لێدوانه‌كانی “برایان هوك” هات كه ناوبراو ڕایگه‌یاندبوو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی نوێی دژی سیستمی گواستنه‌وه و فرۆشی نه‌وتی ئێران سه‌پاندووه. ڕووحانی شه‌وی چوارشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان پاش دانیشتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سێ ده‌زگای قووه‌ی قه‌زاییه، فه‌رمانی به ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران دا كه له‌م قۆناغه‌دا، سنووره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه‌ی به‌رنامه ئهتۆمییهكی ئێران بشكێنن. ئه‌م هه‌ڵوێسته یانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به به‌ڵێنه‌كانی له به‌رجام، پاش ئه‌وه دێت كه وتووێژه‌كانی ئێران و ڵاتانی ئۆرووپایی به تایبه‌ت فه‌ڕانسه بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن له بواری فڕۆشی نه‌وت، به ئه‌نجامی نهایی نه‌گیشتووه. به پێی ئاماره‌كان، ئێران له مانگدا له نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هه‌زار بۆشكه نه‌وت له ڕۆژدا ده‌فرۆشێت. ئه‌م له كاتێكدایه كه ئامانجی ئه‌مریكا بریتییه له به سفر گه‌یاندنی فرۆشی نه‌وت كه سه‌رچاوه‌ی گرنگی دارایی ئێرانه بۆ پشتیوانی كردنی له تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی.