ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك لە كرێكارانی شاره‌داریی چوارقورنە لە سنوری ئیدارەی راپەرین له ناڕه‌زایه‌تیی به دواكه‌وتنی و كه‌می حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
یەکێک لە کرێکارەکان ڕاگەیاند، سەرەڕای كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ماوەی دوو مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، بەهۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ناچاربوون پێداویستییەکانی ماڵ بفرۆشین. شایانی باسه، لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین نزیکەی ٧٠٠ کرێکار كار ده‌كه‌ن و ئەمساڵیش بەهۆی کەمکردنەوە و دواکەوتنی حه‌قده‌سته‌كانیان بەشێک لە كرێكاران چه‌ندین جاره كۆبوونه‌ته‌وه.