شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لە رێگەی نێوان مهاباد – پیرانشار، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، شەوی هەینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پراید لە رێگەی سەر مەیدان نزیک گوندی “لک‌بن”ی سەر بە شاری مهاباد وەرگەڕا و سێ کەس لە سەرنشینەکانی کە تەمەنیان لە نێوان 23 و 27 ساڵدایە، دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و سەرنشینێکی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش به‌سه‌ختی بریندار بووه كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كرا. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه کەسێکی دیکەش کە رووداوەکەی بینیوە، به‌و هۆیه‌وه بێ هۆش بووە و بۆ به‌شی فریاکەوتنی خێرای شاری پیرانشار گواستراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، ساڵانه به‌هۆی خراپی ڕێگا و بان و ناستاندارد بوونیان، به ده‌یان كه‌س ده‌بنه قۆربانی.
