لە ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەک بە ناوی “عەلی زوڵفی” خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن دادگای ئهو شارهوه بە ٤مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندان سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، دادگای ڕژیم له شاری بۆكان ئهو هاووڵاتییهی بە تۆمەتی “تهبلیغ دژی نیزام” بە زیندان مهحكووم كردووه. جێی ئاماژەیە کە “عەلی زولفی” لە مانگی سەرماوەزی ١٣٩٨ی ههتاوی لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی ڕژیمهوه دەستەبەسەر و دوایی یەک مانگ بە وهسێقهی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد كرابوو.