به پێ هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی چه‌ند گوندی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م ئاوی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، دانیشتووانی گونده‌كانی “چناره”، “خانه‌ی خۆدا” و چه‌ند گوندی دیكه‌ی ناوچه‌ی قازانچی سه‌ر به شاری كرماشان كه ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كه‌م ئاوی و وشكه‌ساڵی توندۆ تۆڵ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری كرماشان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بوون. به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه ئاویان بۆ خواردنه‌وه‌ش نییه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی زۆر، هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به خواسته‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.