به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و ئیسلام ئابادی كرماشان لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ١١ی مانگی خەرمانان جەرهسەقیلێک لە کاتی کار کردن لە بینایەکی شاری بۆکان تووشی گرفتی میکانیکی بووە و لەئەنجامدا بووه هۆی گیان لە دەستدانی شۆفیرەکەی. شایانی باسه، ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکهیهوه دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. لەلایەکی دیکەوە لهههمان ڕۆژدا کرێکارێکی کانزای بەردی “پشت بیرە” لە ئیسلام ئابادی سەر بە ئۆستانی کرماشان به ناوی “ناوخاس غوڵامی” لە کاتی قەوارە کردنی بەرد تووشی رووداو بووە و بە هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.