به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٠ هەزار کەس لە دەرچووانی زانکۆ لە ئۆستانی کرماشان به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و ئاسۆیه‌كی ڕوون بۆ داهاتوویان له‌م ئۆستانه بێکارن.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، ٢٨ و ٥ ده‌هۆمی لەسەدی دەرچووانی زانکۆ لە ئۆستانی کرماشان بەدوای کاردا دەگەڕێن و ئەوەش لەکاتێکدایە كه رێژەی تێکڕای بێکاریی دەرچووانی زانکۆ لە ئێران ١٨ و ٣ ده‌هۆمی لەسەدە و لەم رووەوە کرماشان لە پلەی یەکەمە لەنێو ئۆستانه‌کانی ئێران‌دا.