به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چوار هاووڵاتیی دانیشتووی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و مهاباد پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، چاره‌نووسیان نادیاره و ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕاپۆرته‌كان له دیوانده‌ره‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌مشاره دوای زیاتر له ٢٠ ڕۆژ، چاره‌نووسی هه‌روا نادیاره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژێک دوای تێکهەڵچوونەکەی شاری سەردەشت هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سێ هاووڵاتییان لە پیرانشار به ناوه‌كانی “كاوه و شێركۆ ئاگووشی” و “یووسف ڕه‌سووڵی” دەستبەسەر کردووە و چاره‌نووسیان هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نادیاره. شایانی باسه، ڕۆژیك دوای دەستبەسەر کردنی کاوە ئاگووشی، دوو هاووڵاتیی دیكه بە ناوه‌كانی “سادق و بایه‌زید ڕه‌سووڵی” لە نزیک شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانیان لە دەست دا. دەستبەسەر کردنی ئەو سێ کەسە لە کاتێکدایە کە له ڕۆژی تێکهەڵچوونەکەدا تازه‌لاوێكی تەمەن ١٨ ساڵی سەردەشت بە ناوی “مێهران ئەحمەدیان” دوای ئەوەی بریندار کراوە دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ورمێ كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناوی “سدیق سه‌یفی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، چاره‌نووسی نادیاره و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به باروودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.