ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شه‌وی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه سێ گوندیان لە ناوچەی برادۆست لە سیدەکان بۆردومان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه کاتژمێر ١٠:٣٠ ده‌قیقه فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بەسەر ئاسمانی ناوچەی برادۆستدا سوڕاونەتەوە و گوندەکانی “خەلیفان و خواکورک و چیادێل”یان بۆردومان کردووە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ش فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه سنورەکانی گەروی سارکە و شیوێ زاوێ و بناری چیای هەڵگوردیان لەدەڤەری باڵەکایەتی بۆردومان کردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام گوند و ناوچە سنورییەکان بۆردومان دەکەن و بە هۆیەوه هه‌تا ئێستا گوندنشینەکان زیانی گیانی و مادی زۆریان پێ گەیشتووە و ژمارەیەک هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.