به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی هاتنی ١١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت له شاره‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری سنه‌ی ، ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌رز ڕاگرت.
شایانی باسه دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه به به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تراكت و وێنه‌ی ڕێبه‌رانی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاره‌كی “نایسه‌ر”ی سنه، وێڕای پیرۆزبایی له‌و ڕۆژه مێژووییه، له سه‌ر ئامانج و ئارمانه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پێداگریان كرد. له‌م تراكتانهدا ته‌ئكید كراوه كه تا ڕووخانی ڕژیم كۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سوسیالیستی درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگایه ده‌بین.
