رۆژی سێشەممە 2ی مانگی رەزبەر، کرێکارانی شارەداری قوروە بە خواستی وەلانانی پەیمانکار، گۆڕینی باروودۆخ، گرێبەستی راستەوخۆ و زیاد کردنی حەقدەستەکان بۆ چەندەمین رۆژی بەردەوام درێژەیان بە کۆبوونەوەکانیان دا.
نزیک بە 70 کریکار بە گرێبەستی پەیمانکارییەوە لە شارەداری قوروە کار دەکەن. ئەوان دەڵێن: بە دوای هاتنی پەیمانکار، حەقدەستەکانیان نیوەچڵ پێ دەدرێ و ئەم بابەتە ژیانی ئەوانی خستووەتە دۆخێکی نالەبارەوە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری وەلانانی پەیمانکار و بەستنی گرێبەستی راستەوخۆن، هەروەها زیاد کردنی حەقدەستەکان و دابین کردنی ئەمنییەتی پیشەییش لە خواستە سەرەکییەکانیانە.
