ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر مه‌جلسی ڕژیم، خوازیاری هه‌میشه‌یی كردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه خانه‌نشینكراوان ڕووبه نوێنه‌رانی مه‌جلیس ڕایانگه‌یاند: “ده‌بێ هه‌میشه‌یی كردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی پێش ده‌نگدان به وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ڕه‌ئیسی، په‌سه‌ند بكرێت.” به وته‌ی خانه‌نشینكراوان، په‌رداخت كردنی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و به‌رێوه‌چوونی بێ كه‌م و كهسری گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، له بڕیاره‌كانی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می بووژانه‌وه‌ی ئابوورییه، له حاڵێكدا، ته‌نیا شه‌ش مانگ ماوه مه‌ودای ئه‌و به‌رنامه‌یه كۆتایی پێ بێت.