به پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌وت هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ کە مانگی گەلاویژی ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوون، به ٢٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای گشتی شاری شنۆ به تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٢٨ ساڵ بەندکرانی بە سەر ٧ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “کورش عەزیزی، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، مەغدید محەممەدزادە، یووسف ئەحمەدی، تەیب بامروەت و کامیل ئەحمەدی”، سه‌پاند. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه ،مانگی گەلاوێژی پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس له زیندان ئازاد کرابوون.