له ماوه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٨ و ٩ی مانگی خه‌رمانان، ٦ كرێكار له شاره‌كانی ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فییه، زه‌نجان و كه‌ره‌ج به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بوونه‌ته قوربانی ڕووداوی شوێنی كار.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی بیناسازیی له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی سێ نهۆمی له ئاستنهی ئه‌شره‌فییه هه‌ڵكه‌وتوو له شاری ڕه‌شت به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی باڵابهرێك له نهۆمی دووی بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری زه‌نجان، ٣ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له لایه‌كی دیكه‌وه، ٢ كرێكار له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك له شاری كه‌ره‌ج، به سه‌ختی برینداربوون و گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.