کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كرێكارانی خه‌باتكار پێشه‌نگن و به‌ئه‌زموونتر ده‌بن

unnamed 3

چاوخشاندنێك بهسهر خهباتی كرێكاران لهئێران نیشانی دهدات كهژنان و پیاوانی كرێكار، پێشهنگی خهباتی دژهسهرمایهو دژهدهسهڵاتی حكوومهتی ئیسلامین و یهكگرتوویی لهگهڵ چالاكانی باقی بزووتنهوهكانی دیكهبهپێویست و گرینگ دهزانن. پێشڕهوان و ههڵسووڕاوانی ئهم خهباتهسهلماندوویانهكهتا ڕادهیهكی زۆر، ئاڵۆزیی خهباتی چینایهتیی ئێستا دهناسن و لهزهروورهتی یهكگرتوویی چینی كرێكار بۆ بهرهوپێش بردنی سهركهوتووانهی ئهم خهباتهئاگادارن.

كرێكارانی مانگرتووی نهوت، گاز و پێترۆشیمییهكان لهڕێكهوتی ٢٩ی جۆزهردان، یهك ڕۆژ پاش ڕهسمی بوونهوهی دهستنیشانكرانی ئیبڕاهیم ڕهئیسی ئهندامی ههیئهتی مهرگ بۆ سهرۆك كۆماری، مانگرتنی خۆیان وێڕای دهربڕینی گهلێك داخوازی دهستپێكرد كهزۆربهی ههرهزۆرییان داخوازیی گشت كرێكارانی ئێراننو یهكگرتووییبهخشن. ڕاگهیاندنی ١٢ ملیۆن تمهن وهك ئاستی حهقدهست و زیادكردنی بهپێی گران بوونی پێداویستییهكان و پێدانی سهری وهختی حهقدهستهكان، داخوازیی گشت كرێكارانی ئێرانه‌. ‌خواستی زیادكردنی حهقدهستهكان لهم سهردهمهدا كهههژاریی بێسنوور لهژێر سێبهری كۆماری ئیسلامیدا بهرۆكی دهیان ملیۆن ژن و پیاو و منداڵی گرتووه، لهههموو كاتێك زیاتر یهكگرتووییبهخشه‌. خواستی ههبوونی ئهمنییهتی پیشهیی، گرێبهستی دایمی، ڕێگری لهدهركردنی كرێكاران و دهست كورت كردنهوهی پهیمانكارانیش، ههر لهم چهشنهن. لهبهر ئهوهیكهخاوهنانی سهرمایهچ خسووسی و چ باقیی شكڵهكانی دیكهیان، پاش شهڕی ئێران و عێراق بهپهلاماری توند بۆ سهر كرێكاران، ئهوانیان لهبواری ماڵی و سیاسییهوهلاواز كرد و بهیارمهتیی پهیمانكاران لێكیان ههڵوهشاندن. مهسهلهیهكی دیكهكهخواستی گشتیی كرێكارانه، ئیمهنی شوێنی كاره‌. ئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی قهتڵگای كرێكاران، بهتایبهت كرێكارانی ئهفغانستانییه‌. ههربۆیهداخوازیی ئهمن كردنی شوێنی كاریش خواستێكی گشتی و یهكجار گرینگهكهخاوهنكاران نایانههوێ لهبهرچاوی بگرن و هیچ ئۆتۆریتهیهكیش بوونی نییهكهئهوان مهجبوور بهم كارهبكات. ڕێگری لهئهمنییهتی كردنی شوێنی كاریش لهنیزامی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامیدا زۆر گرینگه‌. كرێكاران بۆ بهرهوپێش بردنی خهباتیان بهدهر لهبههرهمهند بوون لهبژێوی گونجاو، لهسهر ههبوونی ئازادی، پاراستنی كهرامهت و دژایهتی لهگهڵ دیكتاتۆری پێداگرییان كردووهو دهشیكهن.

كرێكارانی مانگرتووی نهوت، گاز و پێترۆشیمی لهبهرهوپێش بردنی مانگرتنهكهی خۆیاندا پشتیان بهڕێكخراوی سهربهخۆ لهدهوڵهت و كۆبوونهوهی گشتی بهست. بهرهوپێش بردنی یهكگرتووانهی خهبات و لهبهرچاوگرتنی قازانجی درێژماوه، لهئاسۆی حهرهكهتهكانیاندا بهدی دهكرێت. هاندان بۆ تێكۆشان لهپێناو پێكهێنانی ڕێكخراوی سهرتاسهری و كهڵك وهرگرتنی ههمهلایهنهلهتۆڕهكۆمهڵایهتییهكان بهردهوام لهدهستووری كاری ئهم كرێكارانهدا بووهو دهشبێ. ستایشی توانا و هاودهردیی توێژیكرێكار و غهیرهكرێكار لهناوخۆ و دهرهوه، ههرگیز فهرامۆش نهكراوه‌.

كرێكارانی مانگرتوو بۆ ڕاكێشانی سهرهنجی خهڵك لهئاستی كۆمهڵ، لهپهنا بنهماڵهكانی خۆیان و باقیی دڵسۆزانی چینی كرێكار بهپێویستی دهزانن كهلهئهزموون و كردهوهی باقیی كرێكاران كهڵك وهرگرن كهنموونهیهكی دهرس وهرگرتن لهڕێپێوانی كرێكارانی ههفت تهپهیه‌‌‌‌ لهشوش لهپێناو وهدیهێنانی خواستهكانیان.

بهگشتی پێویستهبوترێ كهكرێكارانی خهباتكار لهئاكامی ههوڵی ڕێكخراو، یهكگرتووانه، ئامانجدار، ڕهزمهندهو دووربینانه، دوژمنیان بهباشی و لهڕووی مێژووییهوهخستووهتهژێر چاوهدێرییهوهو ڕۆژ بهڕۆژ هێزی سهركوتهكهیان لاوازتر كردووه‌.

ئهوهواقعییهتێكهكهكرێكاران لهمهدرهسهی مانگرتندا، كۆمهڵێك دهرسی بهنرخ فێردهبن. كرێكارانی مانگرتووی ئێران لهبهشهجۆراوجۆرهكاندا، ڕۆژ بهڕۆژ لهگرینگیی دهستكهوتهكانی ههتا ئێستایان زیاتر ئاگادار دهبن. بهواتایهكی دیكهههڵسووڕوانی كرێكاری لهجهرگهی خهباتدا زهروورهتی بهكارهێنانی داهێنهرانهی ههموو دهستكهوتهكان و ههروهها كهڵك ورگرتن لهئهزموونهكانی ئێستا و مێژووی چینی كرێكاری جیهانی لهپێناو بهرهوپێش بردنی خهباتی وشیارانهو سهمهربهخشی خۆیان باشتر بۆ دهردهكهوێ. كرێكارانی مانگرتوو لهسهر بهستێنی خهبات بهوهدهگهن كهپێویستهوهك بهشێك لهچینی كرێكاری جیهانی، كهلهدڵی سیستمێكی جیهانیدا كار و خهبات دهكهن، لهڕوانینی سنووردار و ناوچهگهرایی دووری بكهن. بۆ نموونهسهرهنجی قووڵ بهخهباتی بیست و چهند ڕۆژهی ٦٠ ملیۆن خهڵكی ناڕازی لهساڵی ٢٠٢٠ دژبهڕهگهزپهرستی و كوشتنی جۆرج فلۆید لهلایهن پۆلیسێكی ڕهگهزپهرست لهئهمریكا و شارهگهورهكانی جیهان و دهرس وهرگرتن لهئهزموونهبهنرخهكانی، لهئهولهوییهتهكانه‌. كرێكاران لهجهرگهی خهباتدا بهوهدهگهن كهپێویستهئهو ڕهوتهمێژووییانهبناسن كهكێشمهكێش تێیاندا لهجهریان دایه‌. دونیای سهرمایهداری بههۆی ناتهباییهناوخۆییهكانی، یاسامهندیی مێژوویی و خهباتێكی چهند سهد ساڵهكهلهدژی لهئارا دابووه،تووشی قهیرانێكی قووڵی مێژوویی بووهو لهحاڵی تێپهڕین دایه‌. كرێكارانی مانگرتوو و خهباتكار به  ئهزموون و وشاری خۆیان بهباشی بۆیان دهركهوتووهكهپڕۆسهی ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی لهسهر بهستێنی باروودۆخی ئێستای ئێران و جیهان، خێراتر بووهتهوه‌. بههۆی ئهم باروودۆخهوهخهباتی چینایهتی لهنێوان بۆرژوازی و كرێكاراندا قووڵتر بووهتهوه‌. ئهوان لهكۆبهندییهكدا و بهلهبهرچاوگرتنی ئهم بنهمایهكهخهباتی كرێكاران تهنیا دژبه‌‌ ڕژیم نییه، بهڵكوو دژبه‌‌ سهرمایهداریشه، بهوهگهیشتوون كهپێویستهئاڵۆز بوونی ئهم خهباتهبهردهوام وهبیر خۆیان بێننهوه‌.

لهئێران و لهوهها باروودۆخێكدا ههڵسووڕاوانی كرێكاری لهوهئاگادارن كههیچ دهستكهوتێك لهم وڵاتهدا بههۆی دهسهڵاتداربوونی كۆماری ئیسلامی و نیهایهتهن گشت دهوڵهتی بۆرژوازی، ئیمكانی مانهوهو بههێز كردنی نابێت. ههربۆیهسهرهنجدانی ورد و خۆنهگرانهبهبزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكانی دیكه، لهوانهبزووتنهوهی ژنان، لاوان، چالاكانی ژینگهپارێز و كهمینهنهتهوهیی و ئایینییهكان بهپێویست دهزانن و یهكگرتوویی كردهوهیی دیاریكراو و یان درێژماوهلهگهڵ ئهوان لهباروودۆخی تایبهتدا لهبهرچاو دهگرن. لهپهنا ههمووی ئهوانهوه، ههبوونی حیزبی سیاسی، كۆمیتهو فۆنكسیۆنهكانی ڕێبهریی سۆسیالیستی، ههبوونی بهدیل و پووچهڵ كردنهوهی تاكتیكهكانی دهوڵهت و خاوهنكاران، تهبلیغاتی میدیاكانی بۆرژوازی و دهستێوهردانی ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆی دهوڵهتهئیمپریالیستییهكان بۆ بزووتنهوهی كرێكاری یهكجار گرینگه‌.

لهبهرچاوگرتنی ئهم واقعییهتهیهكجار زهروورییهكهپاش تێپهڕبوون لهكۆماری ئیسلامی تهنیا خهباتی دژهچهوساندنهوهی كرێكاران و دامهزراندنی كۆمهڵگای سۆسیالیستی بهدهستی ئهوان دهتوانێ مرۆڤایهتی لهنههامهتییهكانی سیستمی سهرمایهداری و سهرهتانی وهك كۆماری ئسیلامی و باقیی تیرۆریستهئیسلامییهكان ڕزگار بكات.