کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

یادێك له‌ ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی له‌ ڕۆژانی تاریكی نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌رمانان

1 4tQhiTthfAkxbksD508l9w

نیوهی یهكهمی مانگی خهرمانان لهمێژووی بزووتنهوهی كۆمۆنیستی ئێران و بزووتتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان، وهك ڕۆژانی خوێناوی یادی لێدهكرێ. لهوهها ڕۆژ گهلێكدا بوو كهكوشتاری بهكۆمهڵی كۆمۆنیستهكان لهزیندانهكانی كۆماری ئیسلامی دهستیپێكرد. كوشتاری بهندكراوانی سیاسی كهلهمانگی گهلاوێژدا بهئێعدامی بهكۆمهڵی ئهندامان و لایهنگرانی سازمانی مۆجاهدینی خهڵق دهستیپێكرد و دواتر لهنیوهی یهكهمی مانگی خهرمانان جینایهتكارانی كۆماری ئیسلامی دهستیان دایهكوشتاری چهپ و كۆمۆنیستهكان. دوای ئهوهیكه‌ “كۆمیسیۆنی مهرگڕاپۆرتی ئهنجامی جهنایهتی مانگی گهلاوێژی گهیاندهخومهینی، فتوای كوشتاری كۆمۆنیستهكانیشیان لهلایهن خومهینییهوهپێدرا و بهم جۆرهكهوتنهگیانی ئینسانهئازادی خوازهكان و كهسانێك كهدڵیان بۆ ئامانجهبهرزهكانی ڕزگاری مرۆفی چهوساوهو ستهملێكراو لێیدهدا. لهڕۆژانی ڕهشی نیوهی ئهوهڵی مانگی خهرمانان دابوو كهههزاران بهندكراوی خهباتكار و خۆڕاگر ئێعدام كران بهڵام بۆ ساتێكیش پشتیان لهئارمانهئیسانییهكانی خۆیان نهكرد و بهوڵامینابهپرسیاری كۆنهپهرستان، زاڵ بوونی ئیرادهی خۆیان بهسهر هێزی سهركوتی دوژمن نیشان دا.

لهڕۆژانی ئهوهڵی مانگی خهرمانانی ساڵی ١٣٥٨ دابوو كهخهڵخاڵی كۆنهپهرست و جهنایهتكاری تینوو بهخوێن، بهفهرمانی خومهینی كهنهفرهتێكی قووڵی لهخۆڕاگریی خهڵكی كوردستان لهبهرابهر كۆنهپهرستانی ئیسلامی لهدڵی دا بوو، كهوتهگیانی ئینسانی شۆڕشگێڕ و خهباتكاری كوردستان و مهیدانهكانی ئیعدام لهشارهكانی پاوه، سنه، مهریوان، سهقز، مههاباد و بانه، بهخوێنی ئهو ئازیزانهسوور بوو بهڵام تا دوایین ساتهكانی ژیانیان، سهریان لهبهرامبهر كۆنهپهرستانی تازهبهدهسهڵات گهیشتوو دانهخست. ڕۆژهكانی ٤ و ٩ و ١٣ی خهرمانان لهمێژووی سیاسی كۆمهڵهو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دا، وهبیرهێنهرهوهی سێ ڕووداوی گرینگه‌. لهم ڕۆژانهدا بوو كهجهریانی ئێمهسێ كهس لهڕێبهرانی بهناوبانگی خۆی واته،فواد مستهفا سوڵتانی، سهدیق كهمانگهر و غوڵام كهشاوهرزی لهدهست دا. دهور و نهخشی ئهوان و پترلهدوو ههزار و ٥٠٠ گیان بهخت كردووی ناو ڕیزهكانمان، ژیاننامهی سیاسیی ئهوانی كردووهتهبهشێك لهمێژووی ئهم كۆمهڵگایه‌. بهپێویستی دهزانین كورتهباسێك لهسهر ژیانی ئهو سێ پێشهنگهی كاروانی گیان بهخت كردوان بهیادی ههموو ئهو ئازیزانهباس بكهین.

شهوی ٤ی مانگی خهرمانانی ساڵی ١٣٦٨، هاوڕێ بههمهن جهوادی، ناسراو بهغولام كهشاوهرز، سیمای خۆشهویست و بهناوبانگی بزووتنهوهی كۆمۆنیستی ئێران، كهبۆ چاوپێكهوتن لهگهڵ بنهماڵهكهی ڕۆیشتبووهوڵاتیقێبرێسلهشاریلارناكاكهوتهبهر پهلاماری بهكرێگیراوان و كۆنهپهرستانی كۆماری ئیسلامی و دوای چهند كاتژمیر بههۆی كاری بوونی برینهكهی لهنهخۆشخانهگیانی بهخت كرد. هاوڕێ غوڵام كهشاوهرز لهپێشڕهوانی خهباتی كۆمۆنیستی لهئێران بوو. وێڕای خهباتی بهردهوام و خۆڕاگریی لهسیاچاڵهكانی ڕژیمی پههلهوی و چێشتنی ئازاری جهستهیی و ڕووحی زۆر، بهردهوام لهڕێزی پێشهوهی خهباتی كۆمۆنیستی ئێران ههنگاوی ههڵێناوه‌. هاوڕێ غوڵام كهشاوهرز سیمای خۆڕاگری لهزیندانهكانی ڕژیمی شاهو لهیهكهمین كادرهكانی ئیتحادی مۆبارزانی كۆمۆنیست، و یهكێك لهدامهزرێنهرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو كهلهكاتی چالاكی لهناو حیزبی كۆمۆنیست بهرپرسایهتیی جۆراوجۆری لهوانهئهندامی كۆمیتهناوهندی حیزبی گرتهئهستۆ. هاوڕێ غوڵام ههر لهساڵهكانی پێش شۆڕشی ٥٧ ڕووی كردبووه‌‌ خهباتی سیاسی و لهڕاپهڕینی مانگی ڕێبهندان و دواتر لهدژی كۆماری ئیسلامی و لهههموو بووارهكانی دیكهی خهباتدا، چالاك و بووێرانهههنگاوی ههڵێناوه‌. هاوڕێ غوڵام كهشاوهرز  لهپڕۆسهی پڕ لهئاڵووگۆڕی ژیانی سیاسیی لهناو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران تا كاتی گیان بهخت كردنی، ههمیشهكهسێكی بیرمهند و خاوهن ههڵوێستێكی بههێز بوو. هاوڕێ غوڵام بهوهئهستۆ گرتنی ڕێبهری ئۆرگانهسهرهكیهكانی حیزب لهوانهئهندامبوون لهكۆمیتهسازماندهی تهشكیلاتی شارهكانی ئێران، كۆمیتهی دهرهوهی وڵاتی حیزب، كۆمیتهی ڕادیۆ دهنگی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و بهرپرسی ڕێكخراوی فێدراسیۆنی شۆڕای پهنابهرانی ئێرانی لهدهرهوهی وڵات و ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی حیزب، دهور و نهخشێكی گرینگی لهبوار فیكری و سیاسی و ڕێكخراوهیی ههبوو. هاوڕێ غوڵام لهههموو ژیانی سیاسیی خۆیدا، خهباتكارێكی پاك و پهیگیر بوو لهدژی سیستهمی پڕ لهستهم و چهوسانهوهی سهرمایهداری و بهردهوام خوازیاری وهدی هاتنی دونیایهكی بهرابهر و بێ ستهم و ههڵاواردان بوو و سادقانهههوڵی بۆ دهدا و ههر لهم ڕێگهیهشدا گیانی ئازیزی بهخت كرد.

٩ی مانگی خهرمانانی ساڵی ١٣٥٨ هاوڕێ فواد مستهفا سوڵتانی یهكێك لهڕێبهران و دامهزرێنهرانی كۆمهڵه، سیمای ناسراو و خۆشهویستی بزووتنهوهی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێبهری خۆشهویستی كرێكاران و زهحمهتكێشانی كوردستان، لهشهڕێكی نابهرابهردا لهگهڵ ژمارهیهكی بهرچاو لههیزهكانی كۆماری ئیسلامی لهئاواییبهستاملهمهسیری ڕێگای نێوان سهقز ـــ مهریوان، دڵهگهورهكهی لهلێدان كهوت. چالاكیی كۆمهڵایهتیی فواد بهڕێبهری كردنی ناڕهزایهتیی بهندكراوانی سیاسی  لهزیندانهكانی ڕژیم دهستیپێكرد. ئهگهر پێشتر تهنیا ڕێبهر و ڕێكخهری خهباتی نهێنی بوو، لهم ڕێكهوتهوهبهرهو ئهولا، تواناییهكانی لهبوواری ڕێبهری و خهباتی كۆمهڵایهتی ڕۆژ لهدوای ڕۆژ پهرهی سهند. كۆمهڵهوهك ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستی كهكاك فواد و هاوڕێیانی ٩ ساڵ پێشتر دایانمهزراندبوو، لهگهڵ ڕاپهڕینی خهڵكی ئێران لهدژی ڕژیمی شا، عهلهنی بۆوهو دهستی بهچالاكیی پڕباری تهشكیلاتی كرد. ناوی فواد مستهفا سوڵتانی و كۆمهڵه، لهڕێبهریی خهباتی دهورانی ڕاپهڕینی ساڵی ٥٧ی بزووتنهوهی جهماوهری لهشاری سنهو پێكهاتنی شوڕای شار، لهكۆچی مێژوویی مهریوان، لهڕێكخستنی یهكیهتی جووتیاران، لهڕێپێوانی بهرینی جهماوهری لهسنهوهبۆ مهریوان، لهپێكهاتنی ئهوهڵین دهستهی پێشمهرگهی كۆمهڵه، له  جهمعیهتهدیمۆكراتیكهكان كهلهزۆربهبی شارهكانی كوردستان پێكهاتبوون و لهڕێكخستنی موقاومهتی چهكداری لهبهرامبهر هێرشی ڕژیم بۆسهر كوردستان، درهوشایهوه‌. لهگهڵ هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆسهر كوردستان لهمانگی گهلاوێژی ساڵی ١٣٥٨، كاك فواد دهستی دایهڕێكخستنی موقاومهتی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستان و لهڕۆژی ٩ی خهرمانانی ئهوساڵهش بوو كهلهشهڕێكی نابهرابهردا لهگهڵ داگیركهرانی ڕژیمی ئیسلامی گیانی بهخت كرد. فواد كۆمۆنیستێكی ماندوو نهناس بوو كهلهڕێگای ڕزگاری چینی كرێكار و جهماوهری ستهملێكراو لێبڕاوانهخهباتی دهكرد. بهڵام بهداخهوهپارێزهرانی جههل و خورافهی سهرمایه‌‌ دهرفهتیان پێنهدا تا دهستڕهنجی ههوڵی خۆی و یارانی لهپێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێراندا كهساڵیانێكی زۆر بوو ههوڵی بۆ دهدا و یهكێك بوو لهئامانجهبهرزهكانی، بهچاوی خۆی ببینێت

كاتژمێر ٢ی نیوهشهوی ١٣ی خهرمانانی ساڵی ١٣٦٨، هاوڕێ سهدیق كهمانگهر ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی كۆمهڵه، لهههوڵێكی جهنایهتكارانهدا لهلایهن خائین و بهكرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی هێرشی كرایهسهری و گیانی بهخت كرد.

سهدیق كهمانگهر سیمای درهوشاوهو خهباتكاری بزووتنهوهی كۆمۆنیستی، یهكێك لهبهناوبانگترین و خۆشهویست ترین ڕێبهرانی جهماوهری خهڵك و بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان، ئاژیتاتۆر و وتهبێژی ناودار و كادری دامهزرێنهری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو. زیاتر له٤ دهیه، هاوڕێ سهدیق ئارمانی كۆمۆنیسم و خهبات لهڕێگای ڕزگاری چینی كرێكاری كردبووهئامانجی ههموو ژیانی و پاشان ئهو ئامانجهی لهگهڵ خهباتی كۆمۆنیستی و شۆڕشگێڕانهتێكهڵاو كرد. خهباتی ڕێكخراو  و نهێنی لهئهوهڵین مانگهكانی دامهزرانی كۆمهڵه، ڕێبهری كردنی بزووتنهوهی جهماوهری لهڕاپهڕینی خهڵك لهدژی حكوومهتی پاشایهتی، ڕێبهر و وتهبێژی باڵی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕانهلهبهرامبهر كۆنهپهرستانی مهحهلی و ئایینی لهجنووبی كوردستان، زمانی ڕهسا و ئاگرینی خهڵك لهدژی ڕژیمی تازهبهدهسهڵات گهیشتوو لهجهرهیانی نهورۆزی خوێناوی سنهو ڕێبهری شوڕای ئینقلابیی ئهمشاره، هیدایهت كردنی شهڕی ئینقلابی لهكوردستان وهك فهرماندهیهكی نیزامی، سهرپهرشتی و بهڕێوهبردنی ڕادیۆ دهنگی شۆڕشی ئێران،  نووسهر و وتهبێژی بههێزی ڕادیۆ كۆمهڵه، بهشداری لهچالاكیی جۆراوجۆری سیاسی و تهشكیلاتی وهك ئهندامی كومیتهی ناوهندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمهڵه‌. بێ گۆمان، تهنیا گۆشهیهكهلهكارنامهی سیاسیی و پڕباری هاوڕێ سهدیق كهمانگهر.

وێڕای بهڵێنیی درێژهی ڕێگای ئهم ئازیزانهههتا وهدی هاتنی ئامانجهبهرزهكانیان، یادی گیانبهختكردووانی مانگی خهرمانان و سهرجهم گیانبهختكردووانی ڕێگای ڕزگاری كرێكاران و زهحمهتكێشان لهستهمی سیستهمی سهرمایهداری، ڕێزلێدهگرین. بهئۆمێدی ئهو ڕۆژهیكهجهنایهتكارانی كۆماری ئیسلامی لهدادگای ههڵبژێراوی چهوساوهكانی ئێران موحاكمهبكرێن و ههموو جهنایهتی نهێنی و ئاشكرایان بخرێتهڕوو و سزای كردهوهدژهمرۆییهكانیان وهرگرن.