به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له شاره‌كانی “تاران”، “ئه‌هواز” و “شووشته‌ر” و له پشتیوانی خه‌ڵكی خووزستان به‌رده‌وامه.
ناڕازییان له بلواری ساحلی شاری ئه‌هواز ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گوازتنه‌وه‌ی ئاوی خووزستان بۆ ناوچه‌كانی دیكه، ڕاگه‌یاند. به پێی زانیارییه‌كان كۆمه‌ڵێك له خۆپێشانده‌ران له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه “ئیبراهیم ئه‌لحایی”، “سالم ئه‌نواری”، “وه‌لید به‌ده‌وی”، “سه‌عید هه‌لیچی” و دوو كه‌سایه‌تی خانم كه ناوه‌كانیان نه‌زانراوه، له گیراوانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری شووشته‌ر دانیشتووانی ئه‌و شاره شه‌قامی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌یان داخست و دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. له شاری تاران به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه بڵاو بووه‌ته‌وه، لانیكه‌م له دوو ناوچه‌ی “سادقییه” و “نارمه‌ك” خه‌ڵك ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.