له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی “سه‌لاسی باوه‌جانی” كه ته‌نیا ناوی “خالد میرزایی” و “كه‌یوان به‌هرامی” له ناویانه ئاشكرا كراوه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌حیم خان”ی سه‌ر به شاری بۆكان، به ناوی “چیا ئاغابه‌یگ پوور” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شه‌ش گیراوه‌ی خه‌ڵكی “سه‌لاسی باوه‌جانی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداری ئیتلاعاتی شاری كرماشان كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه “چیا ئاغابه‌یگ پوور” له شاری بۆكان به هه‌مان تۆمه‌ت له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.