كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی كه‌ره‌ج، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به ٤ ساڵ بیلاته‌كلیفی باروودۆخی پیشه‌یی، چه‌ند مانگ حقووق و مه‌زایای دواخراو و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ستیان دایه‌كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئێستادا مالكی نه‌خۆشخانه، ڕێكخراوی هاویاری شاره‌داریه‌كانی ئۆستانی ئه‌لبۆرز و بۆنیادی شه‌هیدی ئه‌و ئۆستانه‌یه، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له كارووباری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به هۆی قه‌رزداری داخراوه و لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س كارمه‌ند له بیلاته‌كلیفی ماونه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌روه‌ها خوازیاری په‌رداختی حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانی پزیشكان و خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ناوه‌نده بوون.