ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئاگرێكی به‌ربڵاو كه‌وته ناوچه‌كانی “بووزین” و مه‌ڕه‌خێڵ”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی “باینگان”ی پاوه و زه‌ره‌ره و زیانێكی زۆری گه‌یانده ژینگه و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه له ئاستێكی به‌رین دا بڵاو بۆته‌وه و هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه، لایه‌نگرانی ژینگه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سه‌رقاڵی كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن و داوای هاوكاری له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بڕۆن به هانایه‌نه‌وه.به پێی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئه‌و ئاگره به بۆنه‌ی سه‌خت و شاخاوی بوونی ناوچه‌كه، هێشتا كونترۆڵ نه‌كراوه.