كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پاڵاوگه‌ی گازی “فه‌جری جه‌م”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌چوونه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی .
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له دانووستانی ٦ی مانگی پووشپه‌ڕی كۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس، بڕیارێك په‌سه‌ند كرا كه له حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت دا به پێی خواستی كرێكاران، چاكسازی بكرێت. به‌ڵام ته‌نیا بنه‌مای چوونه سه‌ره‌وه‌ی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نی وه‌لانرا، و به‌شه‌كانی دیكه كه هۆكاری كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی ١٤٠٠ بوون، وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه.