ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له حهوتهمین ڕۆژی متانگرتن له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته، ده‌ستیان دایهكۆبوونهوه و ڕێپێوانیكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه‌برد.
كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، خوازیاری به‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان بوون، له‌وانه: په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره بێكار كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌ی كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافات و هه‌روه‌ها ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی شیركه‌ت به دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ڕاده‌ست كردنی شیركه‌ت به به‌شی خسووسین.