دانیشتوانی شاره‌كانی، “حه‌میدییه”، “ماهشههر”، “بۆستان”، “سووسه‌نگرد”، “شووش”، “خۆره‌مشه‌هر”،” قه‌لعه كه‌نعان”، “شادگان” و چه‌ند ناوچه‌ی شاری ئه‌هواز، پێنج شه‌ممه شه‌وی ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانێكی ناڕه‌ڕزایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ستپێكی ئه‌و خۆپێشاندانه له شاری “حه‌میدییه” بووه و كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی ئاو و نه‌بوونی كاره‌با، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره كه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆتی هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه. به دوایی ته‌شه‌نه كردنی ڕێپێوانه‌كه و په‌یوه‌ست بوونی هه‌زاران هاووڵاتی ناڕازی به‌م خوپێشاندانه، هێزه‌كانی ڕژیم ویستیان بۆ ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زۆرتری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان شه‌قامه‌كان دابخه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی خه‌ڵكی ناڕازی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و پاشه‌كشه‌یان كرد. ناڕازییان له به‌نده‌ری ماهشههر، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی جاده‌ی ماهشههر بۆ سهربهندهریان به سووتاندنی لاستیكی ماشێن داخست. له لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری ئه‌هواز دانیشتووانی ئه‌و شاره له ناڕه‌زایه‌تی به بێ ئاوی و نه‌بوونی كاره‌با، بولواری پاسدارانی ئه‌و شاره‌یان داخست.