كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافاتی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ ١٧هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان دا به مانگرتن و له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری شووش ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافاتی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی و نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان ده‌ستی پێكردووه و له ١٧هه‌مین ڕۆژی خۆیدا، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی له فهسڵییهوه بۆ هه‌میشه‌یی بوون.