ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٢٦ كرێكار له شاره‌كانی “قائێم”،”سامان”، “ساوه‌جبۆڵاغ”، “ده‌ماوه‌ند” و “كرماشان”، به شێوه‌ی جیاجیا تووشی ڕووداوی كار بوون. له‌م ڕووداوانه سێ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و ٢٣ی كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ئیداره‌ی به‌رقی شارستانی “قائێمشه‌هر” به ناوی “حه‌مه‌د ده‌رزی” له كاتی كاركردندا به هۆی به‌ربوونه‌وه له سه‌ر تیری چرای به‌رق گیانی له ده‌ست دا. له شاری “سامان” كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز، به هۆی ڕووخانی دیواری كارێزێك له ئاوایی “شوورئابی كه‌بیر”، گیانی له ده‌ست دا. له لایه‌كی دیكه‌وه و له ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی “ئایینه وه‌رزان”ی ده‌ماوه‌ند، له شیركه‌تی “ته‌ولید داروو” به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه ٧ كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه و له شاری قه‌سری شیرین به هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی مینی بووسی كرێكارانی شیركه‌تێكی كشتووكاڵی به ناوی “بێستوونی پارس” له جاده‌ی قه‌سری شیرین-خۆسره‌وی، ١٦ كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون.