رۆژی شەممە 19ی مانگی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی خەتی پێنجی مێترۆی سادقییە بۆ گوڵشەهر لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی خەتی پینج مێترۆی تاران، سەرەڕای دواخرانی پێنج مانگی حەقدەستەکانیان، مافی بیمەی مانگەکانی ڕیبەندان و رەشەممەی پارەکەوە و مانگی گوڵانی ئەمسالیشیان لێ پشت گوێ خراوە. کرێکارانی ئەو بەشە تا ئێستا چەندین جار بە شێوازی جۆراوجۆر دەنگی خۆیان بە گوێ بەرپرسان گەیاندووە، بەڵام هێشتا وڵامێکی گونجاوییان پێنەدراوەتەوە.