چارەنووسی 3 هاوڵاتی بە ناوەکانی “ئارام مورادیان”، “ئەمیر ڕەزایی” و “ئارەش ئەحمەدیان” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “ژاوه‌رۆ”ی شاری ســنە، پاش تێپەڕبوونی 70 ڕۆژ لە دەستبەسەر كردنیان، ناڕوون و نادیاره.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو سێ هاووڵاتییە، ڕێکەوتی 7ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ لە لایەن هێزە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستا نییه.