به پێی ڕاپۆرتهكان، دوو لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەمشارە کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، دوو لاو بە ناوەکانی “شاهۆ مەعرووفی و کاروان مەعرووفی” خەڵکی گوندی “گاگەش سەرێ”، لە کاتی گەڕانەوە لە ئاوایی “میریسێ” لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیم تەقەیان لێکرا بریندار بوون. شایانی باسه، هەتا ئێستا زانیارییەک له هۆکاری تەقەی هێزە نیزامییەکان، لە ماشینی ئەو دوو لاوە ڕانهگهیندراوه.