به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕێوڕه‌سمێك بۆ ڕێزلێنان له یادی هاوڕێ گیابه‌خت كردوو “فه‌رهاد شه‌عبانی”، له‌سه‌ر گڵكۆی باوكی له به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی شاری سنه، به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له دوستان و لایه‌نگرانی ئه‌و خوشه‌ویسته به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به یه‌ك ده‌قە بێد‌ه‌گی بۆ ڕێزلێنان له یادی هاورێ “فه‌رهاد” و ته‌واوی گیانبه‌خت كردوانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كۆپڵه شێعرێك به‌رده‌وام بوو و له درێژه‌ی مه‌راسمه‌كه دا یه‌كێك له به‌شداربووان كۆرته باسێكی له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هاورێ “فه‌رهاد” و پێشینه‌ی تێكۆشان و چالاكییه‌كانی، پێشكه‌ش كرد و ڕێوڕه‌سمه‌كه به خویندی سروودێكی شۆڕشگێڕانه كۆتایی پێهات.