١٢٠ كه‌س له كرێكارانی ئوتوبووسڕانی ئابادان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر سازمانی ئوتوبووسڕانی ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی سازمانی ئوتوبووسڕانی ئابادان له به‌شه‌كانی شوفێری، چاكسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماشین و ماتۆڕه‌كان و به‌شی ئیداری، یه‌كساڵ داخوازی دواخراویان هه‌یه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تی هێشتا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری گۆڕانی گرێبەستەکان و گه‌ڕانه‌وه‌یان به به‌شی ده‌وڵه‌تین.