کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی كه‌م ئه‌ندامان له‌ تاران

اعتراض افراد دارای معلولیت در تهران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ که‌م ئه‌ندامان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دابین نه‌كردنی بودجه‌ی “پشتیوانی مه‌عیشه‌تی”، له‌ به‌رانبه‌ر ڕێكخراوه‌ی به‌رنامه‌ و بودجه‌ له‌ شاری تاران، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، به‌ڕێوبه‌رانی ڕێكخراوه‌ی به‌رنامه‌‌ و بودجه‌ به‌ڵێنی ته‌رخان كردنی بڕێ ٣ ملیارد ڕیاڵ بۆ به‌ره‌وپێش چوونی یاسای “پشتیوانی مه‌عیشه‌تی” كه‌م ئه‌ندامانیان، دابوو به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنە‌ هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی ناڕازییان، كه‌م ئه‌ندامان خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واو و كه‌مالی یاسای پشتیوانی له‌ كه‌م ئه‌ندامانن.