به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “كامڕان ده‌روێشی” به‌ندكراوی سیاسیی “ڕه‌حمی توورگۆت” خه‌ڵكی توركییه و به‌ندكراو له زیندانی ورمێ، پاش جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان كۆتاییان به مانگرتن له خواردنه‌كه‌یان هێنا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، “كامڕان ده‌روێشی” به‌ندكراوی سیاسیی پاش ١٥ ڕۆژ مانگرتن له خورادن و به‌دوای ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه كۆتایی به مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی هێنا. شایانی باسه، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی واته ئازاد كردنی به شێوه‌ی مه‌رجدار، مانی له خواردن گرتبوو. هاوكات، “ڕه‌حمی توورگۆت” خه‌ڵكی توركییه و به‌ندكراو له زیندانی ورمێ به‌دوای به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به چاوپێكه‌وتنی به نوێنه‌ری كۆنسوولگه‌ری توركییه، كۆتایی به مانگرتن له خورانه‌كه‌ی هێنا.